بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: یەکێک لە گۆڕانکاریە گرینگەکان نەک هەر بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، دیاری کردنی ڕۆژی 4 ی دیسەمبەر وەکوو ڕۆژی نێودەوڵەتی هەوڵە دژبەرانە نێودەوڵەتیەکانە کە ئەمساڵ پەسەند کرا.
ناوبراو درێژەی دا: دۆخێکی ناجێگیر و خەمناک لە غەززە لە ئارادایە. نزیک بە 400 فەلەستینی بێ تاوان دوای ئاگربڕ گیانیان لەدەست داوە و ناوەند و کەسایەتیە نێودەوڵەتیەکان هەڕەشەیان لەسەرە و هیوادارین کۆمەڵگای جیهانی خێرا هەوڵی پێویست بۆ ڕاگرتنی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە بدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەڵگەی نوێی ئاسایشی ئەمریکا وتی: ئەو بەڵگە نیشانی دەدات کە تەواوی خەمی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دابینی وزە و ئاسایشی ئیسرائیلە.
بەقایی سەبارەت بە پاگەندەکان لەسەر سێ دوورگە ئێرانیەکان زیادی کرد: سەبارەت بە دوورگە ئێرانیەکان هەڵوێستی ئێمە ڕوونە و لە باری مێژوویی و مافیەوە هەڕەشەیەک لە سەر سەروەری ئێرانە. ئێمە هەرگیز ئەو پاگەندەگەلە قبووڵ ناکەین. هەروەها ڕایدەگەیێن کە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس جۆرێک هەڵسوکەوت نەکەن کە ئاو بکەنە ئاشەوانی دوژمندا.
ناوبراو سەبارەت بە ناوبژیوانی بۆ پێوەندی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: لەگەڵ ئاژانس لە پێوەندیداین. ئێمە ئەندامی ئێن پی تین و پێوەندیمان لە گەڵ ئاژانس هەیە. گفتوگۆی لایەنەکانی دیکە لەگەڵ ئاژانس لە ئەو بارەشەوە جێگای سەرسووڕمان نییە. ئەوەی کە بڵێین پرسی ناوبژیوان لە ئارادایە ئاوەها نییە.
هەروەها راشیگەیاند کە ئێمە هیچ جۆرە دەستێوەردانێکمان لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان نییە و حزبوڵڵا ڕیشەی لە کۆمەڵگای لوبنان هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا لەلایەن وڵاتانی دیکەوە وتی: ئەوەی کە بەرپرسانی وڵاتانی دیکە پەیامێک ئاڵوگۆڕ بکەن شتێکی ئاساییە. ڕێگای پێوەندی ئێمە نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندی ئەمریکا لە ئێران واتا باڵوێزخانەی سویسڕایە.
ناوبراو سەبارەی بە پاگەندەکانی تام باراک لە دژی ئێران وتی: ئەمریکا بەردەوام هەوڵی داوە لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستێوەردان بکات و قسەکانی خۆیان واتا باس لەسەر گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، خۆی قبووڵ کردنی هەوڵی ئەمریکا بۆ پێشێل کردنی سەروەری نەتەوەیی وڵاتێکە.
Your Comment